یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی په‌نجه بڕین له گۆڕان و هاوپه‌یمانی و كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئه‌نجای سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا كرا, شه‌ش لایه‌نی سیاسیی دژ به‌و ئه‌نجامانه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی یه‌كێتیان به ساخته‌كاری تۆمه‌تباركرد, دواتر یه‌كێتی به هێزێكی تۆكمه‌ی سه‌ربازی هێڕشیانكرده سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته‌و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی چه‌كداری له نێوان گۆڕان و یه‌كێتی دروست بوو, وته‌بێژی یه‌كێتیش ده‌لێت هه‌ركه‌سێك په‌نجه بۆ یه‌كێـتی درێژبكات په‌نجه‌ی ده‌بڕین.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان, له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند:” هه‌ركه‌سێك یه‌كێتی به ساخته‌كاری تۆمه‌تبار بكات و په‌نجه بۆ یه‌كێـتی درێژ بكات ده‌بێت ئه‌و په‌نجه‌یه ببڕدرێت”
قسه‌كه‌ی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له كاتێكدا بوو كه شه‌ش لایه‌نی سیاسی ناڕه‌زایه‌تیان له ئه‌نجامی به‌رای هه‌لبژاردنه‌كان راگه‌یاند ئه‌نجامه‌كانیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌د ده‌كه‌نه‌وه.