خواكوڕك.. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی زانكۆی ئه‌مریكی و به‌رهه‌م ساڵح بڵاوده‌كاته‌وه
خواكوڕك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی زانكۆی ئه‌مریكی و به‌رهه‌م ساڵح بلاوده‌كاته‌وه، كاتێك به‌ڵگه‌نامه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه بۆ رای گشتی بەرهەم ساڵح دەكەوێتە پەلە قاژەو چەندین روونكردنەوە لە رێگەی نوسەرە بن دیوار‌و وێبسایتە سێبەرەكانیەوە بڵاو دەكاتەوە، بەڵام بۆ ئەم بەڵگانە دڵنیابن بەرهەم ساڵح هیچ بابەتێكی بەدەستەوە نابێت و بێدەنگی هەڵدەبژێرێت، چونكە دەزانێت هەموو بەڵگەكان راستیە.
ئەم به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه ئێستا” خواكوڕك ” بلاویان ده‌كاته‌وه لەسەر بەرهەم ساڵح تایبەتە وسه‌رچاوه‌كه‌ی باوه‌ڕپێكراوه لەناو مەكتەبی سیاسی یه‌كێتی یه‌وه كە خۆی جێگری سكرتێر بووە به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه.
ئەو به‌ڵگه‌نامه‌ی كە دەبینرێت ئیمزای خۆی، بەرهەم ساڵح، سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتی هەرێم بووه‌و تێیدا گرێبەستێكیان واژوو كردوە بۆ پێدانی پارە راستەوخۆ لە كۆمپانیای نەوتەوە بۆ زانكۆی ئەمریكی لە پارێزگای سلێمانی، بێ ئەوەی دەرخستە و بوجەكەی بهێنێتەوە ئەنجومەنی نەوت و غاز و كە ئەو كات خۆی سەرۆكی حكومەتی و هەر خۆشی سەرۆكی ئەنجومەنی نەوت و غاز بوو، بە بێ گەرانەوە بۆ هیچ كەس و لایەنێت تەنها خۆی ئه‌و كاره‌ی كردوە.
ئەمانەش هەمووی بەڵگەن كە جاری دووەم و سێیەم دیسان دەیان ملیۆن دۆلاری تری بردوە بۆ زانکۆی ئەمریكی لە داهاتی نەوت و ئەمجارەیان لە رێگەی ئەنجومەنی نەوت و غازەوە، بەڵام بە چ پارەیەك؟؟ بە پارەی تەرخانكراو بۆ زانكۆی حكومی نەك بۆ زانكۆیەكی ئەهلی كە ساڵانە نزیكەی ٧ هەزار دۆلار لە هەر خوێندكارێكی وەردەگرێت.
ئەمە قەیناكە جەنابی دكتۆر پارەی زانكۆ حكومیەكانت بردوە بۆ زانكۆ ئەهلیەكەت، بەڵام دەمانەوێت پێمان بڵێیت بۆچی تەنها لە سەدا ٣٥ـی پارەت بۆ زانكۆی ئەمریكی سەرفكردوە، ئەی لەسەدا ٦٥ كەی ترت چی لێ‌كرد، بێگومان ئێمە ئەوەش دەزانین كە پارەكەت بردووە بۆ وڵاتی (ئوردن) و لەگەل (جەواد قەصاب)، (هۆتێلی كامپنیسك)ـی پێدروست كردووە، لە چ شوێنێكی ئوردن، رێك لەسەر (بەحری مەیت)، هاوكات ئەو پارەیەی ترت كە ماوەتەوە داوتە بە (بەتین ساڵح)ـی برات بۆ بازرگانی (جگەرە و بەشێكیشی بۆ كۆمپانیای قەیوان بۆ مەسفای نەوت و یەكەی نیشتەجێبوونی وەك قەیوان سیتی و بەرزاییەكانی قەیوان) و چەندن پرۆژەی گەورەی تر.