به‌ ڤیدیۆ…خانمه‌ پیره‌كه‌ تاجی زێڕێنی له‌سه‌ر نا و بووه‌ پاڵه‌وان.

بۆ حەوتەم وەرزی لەسەریەک یانەی یۆڤانتۆس توانی نازناوی خولی ئیتاڵیا ئیسکۆدیتۆ بباتەوەو نازناوی ژمارە 36 بەدەست بێنێت.”

لە یارییەکانی هەفتەی 37ی خولەکە یانەی یۆڤانتۆس بووە میوانی یانەی رۆماو لە ئەنجامدا یاریەکەیان بە درێژایی 90  خولەک بە بێ گۆڵ بەکۆتا هاتو ئەم خاڵەش بەس بوو بۆ یانەی یۆڤانتۆس تا ببێتە پاڵەوان.
بەم ئەنجامەش یانەی یۆڤانتۆس ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 92  خاڵ و بە جیاوازی 4 خاڵ لە پێش یانەی ناپۆلی دووەمی خولەکەوە دێت و تەنهاش یەک هەفتە خولی ئیتاڵیا ماوە.”

https://www.youtube.com/watch?v=oNx4eHgUYvQ

Back to top button