نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ ئاستێكی به‌رزدایه‌.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 14/5/2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.”

له‌ یه‌كه‌م رۆژی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، یەک به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌ 76 دۆلار و 78 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

نرخی خاوی برێنت كه‌ رۆژی هه‌ینی به‌ 77 دۆلار و 52 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا، به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ كرانه‌وه‌ی بازاڕدا، به‌ 77 دۆلار و دوو سه‌نت ده‌ستیپێكرد و له‌كاتژمێر 09:23 به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 0.31 دابه‌زی و به‌ 76 دۆلار و 78 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی یەک به‌رمیل خاوی تێكساس 70 دۆلار و 49 سه‌نته‌.

كاریگه‌رییه‌كانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ كه‌ له‌ 2015دا هه‌ڵپه‌سێردراون، له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه‌.

شاره‌زایان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن، كێشه‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت كه‌ به‌ هۆی كاریگه‌ریی سزاكانی سه‌ر ئێرانه‌وه‌ رووده‌ده‌ن له‌ لایه‌ن رێكخراوی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت و سعوودیه‌وه‌ هاوسه‌نگ ده‌كرێته‌وه‌.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئۆپێك راپۆرتی مانگانه‌ی بڵاوبكاته‌وه‌ كه‌ له‌ بازاڕی نه‌وتدا چاودێریی ده‌كرێت.

Back to top button