گۆڕان و یه‌كێتی بۆ گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ولێر وه‌ك سلێمانی به‌شداربوون به‌ڵام شكه‌ستی هێنا

رۆژانی پێش هه‌ڵبژاردن، به‌پێی راپۆرتێكی گوماناوی عه‌لی قادر به‌رێوه‌به‌ری كۆمسیۆنی گشتی هه‌ولێر راپۆرتێكی گوماناوی سكاڵا بۆ لابردنی به‌رز كردۆته‌وه‌، هه‌ردوو نوێنه‌ری یه‌كێتی و گۆڕان واژوویان له‌سه‌ر ده‌ركردنی كردووه‌، به‌ڵام پاش پێداگری زۆر ناوبراو ماوه‌ته‌وه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، مه‌به‌س له‌ لابردنی عه‌لی قادر به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمسیۆن له‌هه‌ولێر، گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بوو له‌ هه‌ولێر، به‌ڵام پاش شكه‌ست هێنانی ئه‌م هه‌وڵه‌ نیوه‌رۆی 12ی 5ی 2018 عه‌لی قادر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین پیلانگێری دژی ده‌نگه‌كانی هه‌ولێرمان تێك شكاند”.

راگه‌یاندنی شكه‌ستی هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگده‌ران له‌ شاری هه‌ولێر، یه‌كێتی و گۆڕان كه‌ دوو نوێنه‌ریان له‌ كۆمسیۆن هه‌یه‌، شكه‌ست ده‌هێنن، به‌مه‌ش پیلانه‌كه‌ له‌دژی هه‌ولێر شكه‌ست ده‌هێنێت و له‌ سلێمانی سه‌ر ده‌گرێت، بۆیه‌ گۆڕان له‌ هه‌ولێر به‌شداری پیلانگێریه‌كه‌ی كردووه‌، بێده‌نگیش بووه‌ له‌ رێگری كردن له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كه‌ ئینتیمایان بۆ پارتی هه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تر بووه‌ له‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌ گۆڕان به‌شداری پیلانگێریه‌كه‌ بووه‌”.

Back to top button