بۆچی له‌ناو گۆڕاندا باڵێك ده‌لێت لاهور هێرشی كرده سه‌ر گرده‌كه باڵێكی تر ده‌لێت شێخ جه‌عفه‌ر
ئێواره‌ی رۆژی 12ی 5ی 2018 هێزێكی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به چه‌كی قورس هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته‌وه، ته‌قه به‌و گرده وه‌ده‌نێن، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی گۆڕانی لێكهوتهوه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بانگێشتی خه‌ڵكیان كرد بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی، گرژی و توندوو تیژی لێكهوتهوه”.
هه‌ر ئه‌وكاته، كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن ئۆرگانی گۆڕان، له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا، رایگه‌یاند، كه هێزێكی سه‌ر به لاهور جه‌نگی هێرشیان كردۆته سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته و گۆڕی نه‌وشێروان مسته‌فا، به‌ڵام دوا ئه‌م شه‌وه، باڵێكی ناو گۆڕان به‌رگری له لاهور جه‌نگی ده‌كه‌ن و ده‌لێن، ئه‌وه‌ی هێرشی كرده سه‌ر گرده‌كه و گۆڕی نه‌وشێروان مسته‌فا، لاهور جه‌نگی نیه، به‌ڵكو شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فایه”.
تاوه‌كو ئێستا دیار نیه كه ئه‌و هێزه‌ی كه هێرشی كردۆته، سه‌ر گۆڕان سه‌ر به لاهور جه‌نگی بووه یان شێخ جه‌عفه‌ر بووه، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه گۆڕان لهئێسدا دابه‌ش بوونه، به‌شێكی بوونه‌ته به‌رگری كاری بنه‌ماڵه‌كانی ناو یه‌كێتی، به‌شێكیش تا ئێستا خۆیان له‌كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی پاراستووه”.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه چه‌ند ژنێكی سه‌ر به گۆڕان له‌رێگای فیسبووك هێرشی تووند ده‌كه‌نه سه‌ر شێخ جه‌عفه‌ر، پێشتریش چه‌ند كاندیدێكی گۆڕان هێرشیان كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆته جێگای سه‌رسورمان گۆڕان له‌ئێواره‌ی هێرشه‌كه‌دا ناوی لاهور جه‌نگی هێنا”.
ئارام ئه‌حمه‌د كه به جنێوفرۆشه‌كه‌ی گۆڕان به‌ناو بانگه، له‌كاتی لایڤی دا، له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی هه‌زاران جنێوی دا به لاهور جه‌نگی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، به‌ڵام له‌ناو لایڤه‌كه له‌ناكاو لاهور په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كات و بێده‌نگ ده‌بێت و به‌كاك لاهور ناوی ده‌بات، ئه‌مه‌ش گۆمانی زیاتری خستۆته سه‌ر گۆڕان له‌وه‌ی