پارتی بۆ یه‌كێتی: ته‌ریق نابنه‌وه ئێوه ده‌ی با سه‌رتاسه‌ری كوردستان به موسڵ و كه‌ركووكیش به‌ده‌ست بژمێرین
پارتی دیموكراتی كوردستان له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی له مووسڵ له‌باره‌ی ده‌نگه‌كان، وه‌ڵامی تووندی یه‌كێتی ده‌داته‌وه، ده‌لێ، یه‌كێتی سنوری هه‌موو ساخته‌كاریه‌كی تێپه‌راندووه، بۆته بابه‌تێكی كۆمیدیا له‌سه‌ر ساخته‌كاریه‌كانی كه‌چی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ساخته‌كاریه فه‌زیحه لاببات له شوێنی جیا جیا باس له ساخته‌كاری و ده‌نگ ده‌كات، ئه‌مه رووی ده‌وێت ته‌نها یه‌كێتی ئه‌و رووه‌ی هه‌یه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی له پارتی دیموكراتی كوردستان به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، ماوه‌ی دوو رۆژه یه‌كێتی له سنوری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و مووسڵ بۆ سه‌رنج لادانی خه‌ڵك له‌سه‌ر ساخته‌كاریه كۆمیدیاكانی له سنوری كه‌ركووك و سلێمانی و هه‌له‌بجه، ده‌یه‌وێت خه‌ڵك چه‌واشه بكات، به‌ڵام، ئێمه نه‌ك هه‌ر بێ منه‌تین له یه‌كێتی و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه فشۆڵهكانی به‌ڵكو داوا له یه‌كێتی ده‌كه‌ین، ده‌ی با له‌ته‌واوی كوردستان به كه‌ركووك و موسڵیش به‌ده‌ست ده‌نگه‌كان بژمێرین، كار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه ده‌بێت ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بژمێردرێت، رێگا به یه‌كێتی ناده‌ین، چیتر به ده‌نگی ساخته و بردنی و دزینی ده‌نگ، به‌رگری له یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق بكات”.
شایانی باسه لهتهزویره كۆمیدیاكهی یه‌كێتی له‌سنوری سلێمانی و كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه، ته‌واوی لایانه‌كان كه پێكهاتوون له ” پارتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و هاوپه‌یمانی و حزبی شوعی و سۆسیالیست و ته‌واوی لایانه‌كانی تر جگه له‌یه‌كێتی ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی ئه‌و پارێزگایانه ره‌د دهكهنهوهوه”.