به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر به‌تووندی هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كاری میدیای گۆڕان ره‌د ده‌كاته‌وه
رۆژی 5ی 14ی 2018 لیوا عه‌بدولخاڵق ته‌ڵعه‌ت، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر هەوالێکی میدیای بزووتنەوەی گۆڕان بەدرۆ دەخاتەوە و رایدەگەیەنێت، نابێ کەناڵەکانی راگەیاندن ببنە هۆی نائارامیی و ناسهقامگێری شاری هه‌ولێر”.
لە پرێس کۆنفرانسێکدا به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگەیاند، لەگەڵ لقی ھەولێری کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لەسەر ھێڵن و ھەواڵی رفاندنی سندوقەکانی دەنگدانیش دورە لەراستییەوە، هه‌روها ده‌شلێـ”کە گردبوونەوەی خەڵکی لەبەدەرم سایلۆی هەولێر، کە میدیای فەرمیی گۆڕان داوای دەکات، دەبێتە هۆی دروستکردنی ئاژاوە”.
له‌باره‌ی دیارده‌ی ته‌قه‌ی به‌ناو خۆشی، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی هه‌ولێر ده‌كات و ده‌لێـ”ھەر کەسێک تەقە بکات لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت، ده‌ستگیر ده‌كرێت، هیوادارین هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی ده‌نگه‌كان خۆیان به‌دوور بگرن له‌و دیارده ناشرینه”.