دواین بریاری كۆبوونه‌وه‌ی كه‌سی یه‌كه‌مه‌كانی شه‌ش لایانی نارازی له‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن

کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی شەش لایەنی کوردستانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق “گۆڕان، هاوپەیمانی، یەکگرتوو، کۆمەڵ، شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی” بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لە بارەگای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەولێر کۆتاییهات و شەش بڕیاریان دەرکرد.

1. رەتکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکان و کۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە.

2. داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکەین لە هەرێمی کوردستان و کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان.

3. ئامانجی راستەقینەی لایەنەکان بەشدار لە کۆبوونەوە بریتییە لە بەرگریی لە دەنگی راستەقینەی خەڵک.

4. بۆ ئەو مەبەستەی سەرەوە، هەموو رێکارێکی سیاسی، یاسایی و مەدەنی دەگرینەبەر، بەبێ تووندتیژیی.

5. پێکهێنانی لیژنەی هاوبەشی شەش لایەنەکە بۆ گەڕانەوەی دەنگە راستەقینەکان و دەرگاش کراوەیە بۆ هەر لایەنێکی دیکە بێتە ناو ئەو لیژنەیە.

6. داوا لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دەکەین بەخێرایی بەدەم داواکانمانەوە بێت.

بزووتنەوەی گۆڕان
یەکگرتوو ئیسلامی
هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری
کۆمەڵی ئیسلامی
بزووتنەوەی ئیسلامی
حیزبی شیوعی

Back to top button