خواكوڕك … ساخته‌كارییه‌كه‌ی باڵی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاشكرا ده‌كات
خواكوڕك ڕاستی و دروستی روداوی ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بلاو ده‌كاته‌وه كه باڵی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌و كاره هه‌ستاون .
به پێی زانیارییه‌كانی خواكوڕك له سه‌رچاوه‌یه‌كی متمانهوباوهڕپێكراوی ناو یه‌كێتی و باڵی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبهروه پێی ڕاگه‌یاندین كه سیسته‌می ئامێره‌كانی هه‌ڵبژاردن له وێستگه‌كانی ده‌نگدان هاك نه‌كراوه‌و هاكیش ناكرێت ،به‌ڵام به‌رله دوو رۆژ له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن باڵی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه سه‌رجه‌م فلاش (میمۆری) وێستگه‌كانی پارێزگای سلێمانی به پێی به‌رنامه‌یه‌كی ڕێكخراو ئاماری ده‌نگه‌كان وادانرابوو كه له سودی یه‌كێتی بێت “.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌ی خواكوڕك ده‌ڵێت :” به‌رێوبه‌ری سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی پارێزگای سلێمانی سه‌ربه‌باڵی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌رن و پێشتر له‌لایه‌ن (لاهور جه‌نگی و پاڤێل تاڵه‌بانی )یه‌وه كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه و پێیان گوتراوه ” كاره‌كه ئاسانه‌و هیچ گومانێك دروست ناكات ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تیش دروست بوو ،ئێمه كه‌موكوڕییه‌كان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی سیسته‌می هه‌لبژاردن و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژرادن و ئامێره‌كان “.
سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك له نێو باڵی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌شلێت :” هه‌ریه‌ك له به‌رێوبه‌ری وێستگه‌كانی پارێزگای سلێمانی خه‌ڵات و پاداستكراون به‌بری (2500 ) دۆلارلهبهرامبهر ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی كه بۆ باڵی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نجامیان داوه “.