پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا یه‌كه‌م بوو

رۆژی شەممە 12ی 5ی 2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لە وڵاتانی ئه‌وروپاو عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.

به‌پێی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی هاووڵاتیانی کورد لە ئه‌وروپا لە هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پارتی دیموكراتی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌م و بزوتنه‌وه‌ی گۆران پله‌ی دووه‌م و یه‌كێتی پله‌ی سێیه‌می به‌دست هێناوه‌ .

ته‌نها له‌ هۆڵه‌ندا لە چوار بنکەی دەنهاخ، رۆتردام، ئێندهۆڤن و گرۆنینگێن لە هۆڵەندا، پارتی دیموكراتی كوردستان (513) دەنگی بەدەست هێناوەو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (324) دەنگی بەدەست هێناوە و یەکێتیش (197) دەنگی بەدەست هێناوە.

شایه‌نی باسه‌ له‌ كۆی ده‌نگی نۆ وڵاتی جیاكراوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات پارتی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌

Back to top button