عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك: سیاسه‌ت ته‌نها چاخواردنه‌وه‌و دانیشتن نییه له گرده‌كه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/23454354635456.jpg)
عەبدوڵای کوێخا موبارەک، بەرپرسی مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دوێنێ شه‌وی ڕابردوو له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك بڵاوكرده‌وه‌و تێدا ده‌ڵێت :” دەبێ ئەمجارە گۆڕان هەڵوێست و بڕیار و بەرنامەی خۆی هەبێت، بەش بەحاڵی خۆم بەهیچ شێوەیەک قەبوڵکردنی ئەم دۆخە تەحەمول ناکەم“.
بەرپرسی مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان ده‌شڵێت:”بزوتنه‌وه‌ی گۆران پێویستی به شتێكه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له خۆی بكات ،به‌رده‌وام من بیرم لای ئه‌وه بووه كه پارێزگاری له خۆمان بكه‌ین ، سیاست ته‌نها چای خواردنه‌وه‌و دانیشتن نییه له گرده‌كه ،سیاسه‌ت پڕه له نهێنی و په‌یوه‌ندی و تاكتیك و پلان و بگره پڕه له فرت و فێڵیش”.
هه‌رله‌و تۆماره ڤیدیۆیه‌دا (عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ) گوتی :”ئێمه كێشه‌یه‌كمان هه‌یه كه‌له‌ناو سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆران‌دا باوه‌رمان به‌په‌یوه‌ندی سیاسی و دیپلۆماسی نییه ،ته‌كتیك و پلانمان له سیاسه‌تدا نییه و هه‌نگاوه‌كانی ئێمه ئاشكران”.
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك هه‌ڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان له تۆماره ڤیدۆیه‌كه‌دا گوتیشی :” : ”تا ئەو ڕۆژەی دەمرم، ئەو فیشەکانەی کە بە دەستێکی لەرزۆک و ترسنۆک کە چوار حەشدی شەعبی ڕاویانی نا، ناویانەتە مەکۆی سەرەکییەوە بەتایبەتی کە لە وێنەی نەوشیروان مستەفای داوە، تا مردن لەبیرم ناچێ.
ئێواره‌ی 12ی مایسی 2018 دوای کۆتاییهاتنی ئەنجامی بەرایی و نافەرمیی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای سلێمانی، بزووتنەوەی گۆڕان و سەرجەم لایەنەکان ئەوەیان ڕاگەیاند کە ساختەکارییەکی یەکجار گەورە لە قازانجی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کراوە، دواتر گۆڕان ڕای گەیاند کە هێزێکی سەر بە لاهوور جەنگی پەلاماری گردی زەرگەتەی داوە و هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی میدیای بزووتنەوەکەش دەدات، بەو هۆیەوە داوا لە لایەنگرانی گۆڕان کرا، بە چەکەوە پارێزگاری لە مەکۆی سەرەکیی گۆڕان بکەن.