حاكم شێخ له‌تیف: دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی گۆران چاوه‌ڕوانكراو بوو

حاکم شێخ لەتیف، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە وتارێکیدا کە لە ماڵپەڕی (ئاوێنە) بە ناونیشانی (قسەیەک بۆ دز!) نووسیویەتی و ده‌لێت :” زۆر باسی تەزویری ڕێکخراوو گۆڕینی دەنگەکان دەکرێت، من ناڵێم تەزویر نەکراوە بەڵکوو تەزویرێکی باش‌و ڕێکخراویش کراوە، بەڵام دابەزینی دەنگەکانیش چاوەڕوان کراوبوون، لەبەر ئەم ھۆکارانە”.
حاكم شێخ له‌تیف له‌ وتاره‌كه‌یدا هۆكاری دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ بەشداریکردنێکی لاوازانەی بزووتنەوەکەیان لە دەسەڵات و لە ڕێگەی کاراکتەری لاوازەوە کە ”ئەدایان لە کاراکتەرەکانی دوو حزبەکە خراپتر نەبووبێ، باشتر نەبووە“.

هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی هه‌لسوڕاوی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نوسیویه‌تی ” : ”پێکھێنانی دەسەڵاتی باڵای جێبەجێکردنی بزووتنەوەی گۆڕان تەنھا لە پاسەوانی کۆن کە کاریگەری ھەبوو لە تەحجیمکردنی بزووتنەوەکە“، هۆکارێکی دیکەی کەمبوونەوەی دەنگەکانی گۆڕانە.

له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت :” : ”ئەمە وێنایەکی وای دروست کرد لای دەنگدەر کە ئەمانیش وەک حزبەکانی تریان لێھاتووە و پۆستەکان بۆ چەند دەموچاوێکە، بەتایبەتی کە ئێستا پەرلەمانتاری لەبەغدا ئیمتیازاتی زۆرە، ئەوەندە مەغروور ببوون پێیان وابوو تەواو خەڵک بە ھەموو شێوەیەک دەنگیان دەداتێ“.

حاکم شێخ لەتیف باسیشی لە تاپۆکردنی موڵک و ماڵەکانی گۆڕان لەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا کردووە و تەنیا نووسیویەتی: ”تاپۆکردنی موڵک و ماڵەکان“ کە بە هۆکارێکی کەمبوونەوەی دەنگەکانی داناوە.

لە کۆتاییشدا نوسیویه‌تی: ”پێتان وابێت ئێوە عەیارە بیست و چوارن و ئەوەی کردووتانە ڕاستە و ھەمووی بخەنە سەر تەزویر، جۆرێکە لەڕاکردن لەبەرپرسیارێتی‌ و پەرێزی خۆتان پاکردنەوەیە، تایبەتیش ئەوە دەنگی یەکێتی نییە زۆر زیادی کردووە، ئەوە دەنگی ئێوەیە زۆر کەمی کردووە“.

Back to top button