مانگێک مۆڵەت دەدرێتە لایەنەکان بۆ لابردنی پۆستەرەکانیان

شارەوانی سلێمانی ماوەی مانگێک مۆڵەت دەداتە لایەنە سیاسییەکان بۆ لابردنی پۆستەرەکانیان، بەپێچەوانەوە ئیجرائاتیان لەگەڵ دەکرێت.

رزگار ئەحمەد، بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری لە شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ١٣ـی ئایارـی ٢٠١٨، ماوەی مانگێک مۆڵەت دەدرێتە لایەنەکان بۆ لابردینی پۆسنەر و فلێکس بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەگەر لەو ماوەیەدا لاینەبەن ئەوا شارەوانی لایان دەبات و ئیجرائاتیی یاساییان بەرامبەر دەکرێت.

ڕۆژی ١٢ـی ئایارـی ٢٠١٨، هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عیراق بەڕێوەچوو، لە هەموو عیراقیش ٤٤.٥۲٪ دەنگیان داوە.

Back to top button