تانکەرە نەوتەکانی هێرۆ، كهرهساتێكیان له كوردستانی رۆژههڵات ئهنجامدا
خواكوڕك
رۆژی پێنج شهممه 30/9/2016 رۆژنامهی ئهبراری ئێرانی ههواڵێكی لهبارهی كارهساتێكی سووتانی تهنكهره نهوتهكانی عێراق كهله سنووری پارێزگای سلێمانیهوه ئاودیوی ئێران بوون بڵاوكردهوه، نووسیویهتی بههۆیهوه شهش ئۆتۆمبێل سوتاون و پێنج كهسیش بریندار بووه. رۆژنامهنوسێكی رۆژههڵاتیش لهوبارهوه دهڵێت، شێواندنی جادە ناهەمووار و ناڕیکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کاروانی تانکەر نەوتکێشەکانی هێرۆ، بە توندی بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان.
سیاوهش رۆژههڵاتی لهبارهی رووداوهكه دهڵێت، کاروانی ئەو تانکەرە نەوتانەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە رێگەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە رەوانەی ئێرانیان دەکات، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی وەزاڵە هێناوە و یەکێک لەم تانکەرانە، شەوی سێشەممەی هەفتەی رابردوو، لە نیزیک سەوڵاوا لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری گرت و شەش ئۆتۆمبێلی دیکەی بەخۆیەوە سووتاند و پێنج برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کرد.
هاتووچۆی بەردەوام و بێ پسانەوەی ئەو تانکەرە نەوتانەی باڵی “شاناز-هێرۆ”ی یەکێتیی نیشتمانی قووتی خەڵکی باشووی کوردستانیان پێدا رەوانەی بەندەرەکانی ئێران دەکەن و هەرزانفرۆشی دەکەن، ناڕەزایی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری ئێرانیشی لێکەوتووەوە.
شێواندنی جادە ناهەمووار و ناڕیکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کاروانی تانکەر نەوتکێشەکانی هێرۆ، بە توندی بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری ئەێران. ناڕەزاییەکە لە رۆژەهەڵاتی کوردستان تێپەڕی و گەیشتە نێوەندی ئێرانیش.
رۆژنامەی ئەبراری چاپی رۆژی پێنجشەممەی تاران، هەرچەند لە مانشێتێکدا رایگەیاند رووداوەکە بە هۆی تانکەرە عێراقییەکانەوە روودیاوە، بەڵام لە کەس شاراوە نییە، تاقمی سەر بە هێرۆ، بەردەوام لەم رێگەیەوە نەوتی ناوچەی سولەیمانی دەگەیەننە بەندەرەکانی باشووری ئێران و لە سەر لێواری کەنداو هەرزانفرۆشی دەکەن. رەنگە رۆژنامەی ئەبراریش لەمە تێگەیشتبێ کە ئەم تانکەرانە هی حکوومەتی هەرێم و خەڵکی باشووری کوردستان نین و تاقمێکی سەر بە ناوەندی عێراق و هاوکاری نووری مالکی خاوەندارییان دەکەن، هەر بۆیەشە رۆژنامەکە نەینووسیوە تانکەرە نەوتەکانی هەرێمی کوردستان روودایان خوڵقاند.