په‌لاماردانی یه‌كێتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران هانده‌دات كه‌ بیر له‌ دروستكردنی هێزی چه‌كدار بكه‌نه‌وه‌

بزووتنەوەی گۆڕان به‌ نیازه‌ له‌ قۆناغی مه‌ده‌نییه‌وه‌ خۆی بگوازێته‌وه‌ بۆ قۆناغی چه‌كداری ،ئه‌م ووریاره‌ی گۆران له‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ هات كه‌ ڕۆژی ١٢ی ئایاری ٢٠١٨، هێزێکی سەر بە لاهوور جەنگی، پەلاماری مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕانی دا و هەر ئەوکاتەش بەرپرسانی گۆڕان داوایان لە لایەنگرانیان کرد، بە چەکەوە بچنە گردەکە و بەرگرییان لێ بکەن. دواتریش میدیاکانی سەر بە گۆڕان ئاشکرایان کرد کە خواستێکی جددی لەلایەن گۆڕانەوە بۆ درووستکردنی هێزی چەکدار سەری هەڵداوە.

حمه‌ قیادە هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: “ھەرچەندە لایەنگران و هەڵسووڕاوانی گۆڕان، کەسانی بێ چەکن، بەڵام بەبێ ئەوەی ئێمە ھیچ شتێک بکەین، ئەوان بە دۆشکە و چەکی قورس پەلاماری ئێمەیان داوە”.

ئه‌و هه‌ڵسوراوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ڕاشیگه‌یاند: “کاتێک ھێزەکەی یەکێتی بەچەکی قورس پەلاماری ئێمەیان داوە، ئێمە لەگردی زەرگەتە ژمارەیەک پێشمەرگەی دێرینمان ھەیە، بێگومان ئێمە کاتێک پێشمەرگە بووین، لانی کەم چەکێکی کڵاشینکۆفمان پێیە بەڵام ئێمە شەڕ ناکەین، تا ئەو کاتەی دێنە سەرمان، ھەرکاتێکیش پەلامار دراین، یان دەمانکوژن یان دەیانکوژین”.

حه‌مه‌ قیاده‌ هه‌لسوڕاوی گۆران گوتی : “ئەگەر بڕیارێکی لەم شێوەیە بدرێت، بێگومان دەتوانێن ھێزی چەکدار درووست بکەین”.
لای خۆشیه‌وه‌ عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك به‌رپرسی مه‌كۆی چه‌مچه‌ماڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆران رایگه‌یاند:” دەبێ گۆڕان هێزێکی بۆ پارێزگاریکردن لە خۆی هەبێت “.

Back to top button