نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: پێویسته‌ حكومه‌تی بنكه‌فراوان له‌عێراق پێكبهێندرێت

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای كرد، كێشه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق له‌ڕێگه‌ی یاساوه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن و جه‌ختیشی كرده‌وه‌، پێویسته‌ حكوومه‌تێكی بنكه‌ فراوان له‌ عێراق پێكبهێندرێت، كه‌ نونه‌رایه‌تی ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بكات.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا “ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس”گوته‌بێژی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند: “هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی دیموكراتیه‌تێكی به‌هێزتر له‌عێراق بێته‌ ئاراوه‌”.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستخۆشی له‌ گه‌لانی عێراق ده‌كات، كه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد و پرۆسه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌چوو، به‌تایبه‌ت ئاواره‌كانی ناوخۆ، كه‌ وێڕای دۆخی نائاسایی ژیانیان له‌ كه‌مپه‌كان، به‌شێكیان به‌شدارییان له‌و پرۆسه‌یه‌دا كردووه‌، داواشی له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق كردووه‌، پشتگیری له‌ ئاشتی بكه‌ن و چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌ش بكه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌”.

Back to top button