نرخی نهوت بهرزترین رێژهی پێوانهی تۆماركرد
ئەمڕۆ نرخی نەوت جارێكی تر لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بوونەوەی تۆمار كردەوە، بەمەش نرخەكان گەیشتوونەتە بەرزترین نرخیان لەوەتەی چوار ساڵی رابردوو.”
ماوەی چەند هەفتەیەكە نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەردەوام بە ناجێگیری ماوەتەوە، سەرانی ئۆپێكیش رایانگەیاندووە، ئەوان جارێ لەسەر سڕكردنی هەناردەی نەوتیان بەردەوام دەبن، ئەمە وێڕای گرژی نێوان خۆرئاواو ئێران لەبارەی بەرنامە ناوكییەكە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (78.23) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (70.96) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.