ئه‌نجامی كۆتایی ده‌نگه‌كانی هێز و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان له‌ پارێزگای هه‌ولێر-سلێمانی-نه‌ینه‌وا.

كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامى فه‌رمى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ژماره‌يه‌ك له‌ پارێزگاكانى عێراقى را‌گه‌يا‌ند.”

شه‌وى 13/5/2018، كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 10 پارێزگاى راگه‌يه‌ند، ئه‌مشه‌ويش ئه‌نجامى شه‌ش پارێزگاى راگه‌يه‌ند، ته‌نيا ئه‌نجامى دوو پارێزگا ماوه‌، كه‌ ئه‌وانيش دهۆك و كه‌ركووكن.

بەپێی ئەنجامەکان لە پارێزگای نەینەوا، هاوپەیمانی نەسری عەبادی پلەی یەکەمی هەیە و پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە 134 هەزار دەنگ لە پلەی دووەمە.

پارێزگای هەولێر: پارتی یەکەم، یەکێتی دووەم، نەوەی نوێ سێیەم و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری چوارەمە.

پارێزگای سلێمانی: یەکێتی یەکەم، گۆڕان دووەم و نەوەی نوێ سێیەمە.

پارێزگای هەولێر:

پارتی دیموکراتی کوردستان: 316 هەزار و 1 دەنگ
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 77 هەزار و 792 دەنگ
نەوەی نوێ: 69 هەزار و 123 دەنگ
هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری: 49 هەزار و 266 دەنگ
بزووتنەوەی گۆڕان: 39 هەزار و 809 دەنگ
کۆمەڵی ئیسلامی: 35 هەزار و 534 دەنگ
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان: 23 هەزار و 933

پارێزگای سلێمانی:
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 262 هەزار و 128 دەنگ
بزووتنەوەی گۆڕان: 149 هەزار و 930
نەوەی نوێ: 61 هەزار و 638 دەنگ
کۆمەڵی ئیسلامی: 49 هەزار و 343
پارتی دیموکراتی کوردستان: 46 هەزار و 567
هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەی: 44 هەزار و 976
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان: 29 هەزار و 161

پارێزگای نەینەوا:
هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی عەبادی: 164 هەزار
پارتی دیموکراتی کوردستان: 134 هەزار و 782 دەنگ
هاوپەیمانی وەتەنییە: 97 هەزار
هاوپەیمانی فەتح: 73 هەزار
قەرار: 65 هەزار
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 32 هەزار

Back to top button