هه‌نار ده‌رمانی ده‌یان نه‌خۆشیه كه تا ئێستا هه‌ستت پێنه‌كردووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی یاهو، كه تێیدا باس له باشی و سودمه‌نده‌كانی هه‌نار ده‌كرێت، سوده‌كانی هه‌نار له ده‌نكه‌كانی و توێكڵهكانیشیدا هه‌یه، بۆیه گه‌ر توانرا له‌گه‌ڵ ژه‌مه خواردنه‌كاندا تێكه‌ڵ به زهلاَته بكرێت تا بتوانرێ سودی لێ ببینرێ.”
هه‌نار یه‌كێكه له خۆراكه باشه هه‌میشه‌ییه‌كان و وه‌ك ده‌رمانێك وایه بۆ نه‌هێشتنی دڵه‌كزێ و نه‌هێشتنی ئازاری گه‌ده و ڕوتانه‌وه‌ی موی سه‌ر.
ئه‌توانرێ ڕۆژانه په‌رداخێك شه‌ربه‌تی هه‌نار بخۆرێ بۆ چالاك كردنه‌وه‌ی خانه‌كانی مێشك و ده‌توانرێ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشی له‌شیان زیاده به‌هۆی خواردنی شه‌ربه‌تی هه‌ناره‌وه ڕۆژانه و به‌رده‌وام كێشی له‌شیانی پێ دابه‌زێنن.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی زانكۆی هارڤاردیش، هه‌نار له پێش هه‌موو میوه‌كانه‌وه دێت له‌ڕووی بونی زۆری ڤیتامین و ئاو و خۆێی سروشتی تێیدا.
ئه‌م سودانه‌شی هه‌یه هه‌نار:-
1-دڵ چلاك و به‌هێز ده‌كات
2- قه‌بز كه‌ره واته بۆ سكچوون چاكه
3- كرمی شریتی گه‌ده‌و ڕیخۆڵه له ناو ده‌بات
4- ده‌بێته هۆی به هێز بوونی ده‌ماره‌كان
5- بۆریه‌كانی هه‌ناسه‌و سی چالاك ده‌كات
6-خوێن پاك ده‌كاته‌وه
7- به سوده بۆ به‌د هه‌رسی وئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات
8- چه‌وری ناو خۆراك ده‌توێنێته‌وه
9- ڕیخۆڵه له پاشه‌رۆكی خواردنه قورسه‌كان پاك ده‌كاته‌وه
10- به سووده بۆ كۆكه و سنگ ده‌كاته‌وه
11- گه‌رماییه‌كی كه‌م ده‌دا به جه‌سته
12- گه‌رمی جگه‌ر داده‌به‌زێنێ و هێوری ده‌كاته‌وه
13-میز هێنه‌ره واته میز كردن ئاسان ده‌كات
14- ئاره‌زوی سێكسی زیاد ده‌كات
15- به سووده بۆ ئازاری دڵ
16- بۆ ئازاری ناوده‌م و گه‌روو به سووده
16-سه‌فرا كه‌م ده‌كاته‌وه