پارتی كورسیه‌كی له‌ به‌غدا مسۆگه‌ر كرد.

به‌رپرسی لقی 5 پارتی دیموكراتی كوردستان له ‌به‌غدا له‌ باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌ پارتی كورسیه‌كی به‌ده‌ستهێناوه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كلابوه‌ته‌وه‌.”

پاش ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو، ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن له‌ شاری به‌غدا راگه‌یاندرا، كاندیدی پارتی، (ئازاد حمید شفی) كاندید له‌ لیستی سائیرون، توانی نزیكه‌ی زیاتر له‌ 7 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و سه‌ربكه‌وێت بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌ شاری به‌غدا وه‌كو نوێنه‌ر و كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان.

له‌و باره‌وه‌، (شوان محه‌مه‌د ته‌ها) به‌رپرسی لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا، رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی له ‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقەوە ده‌ركه‌وت كاندیدی ئێمه‌ نزیكه‌ی 7 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌، به‌مه‌ش پارتی دیموكراتی كوردستان له ‌به‌غدا ده‌بێته‌ خاوه‌نی كورسییه‌ك.”

شوان محه‌مه‌د ته‌ها گوتیشی: “كورسییه‌ك مسۆگه‌ر بووه‌ و بۆ ئێمه‌ یه‌كلایی بووەته‌وه‌ و ته‌نیا ماوه‌ كۆمسیۆن ڕایبگه‌یەنێت، و كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له ‌به‌غدا له ‌چوارچێوه‌ی لیستی سائیرون ژه‌ماره‌ 156 كاندیدی ژماره‌ 53 بوو به ‌ناوی (ئازاد حه‌مید شفی).

Back to top button