یۆرگن كلۆپ رازیه‌ محه‌مه‌د سڵاح رووبكاته‌ ریال مه‌درید به‌م دوو مه‌رجه‌.

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی رازی بووە محمد سەڵاحی میسری بداتە یانەی ریال مەدرید ، بەڵام بۆ ئەمەیان دوو مەرجی هەیە”.

مالپەری دۆن باڵۆن ئاشكرای كردووە یۆرگن كلۆپ لەبەرامبەر دەستبەردابوون لە محمد سەڵاح بۆ یانەی ریال مەدرید داوای هەردوو یاریزانی یانەكە (دانی سیبایۆس و كایلۆر ناڤاس) دەكات”.

سەرچاوەكە دەڵێت : ” جگە لەم دوو یاریزانە ، كلۆپ داوای (90) ملیۆن یۆرۆش دەكات ، ئەوكات سەلاح دەتوانێت درێسی مێرنگی بپۆشێت و ببێتە مەدریدی”.

س.ك

Back to top button