ئاڵا ئه‌سه‌دی چه‌ند ده‌نگی هێناوه‌ بۆچی ژماره‌ پێنج بوو

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی له‌باره‌ی ده‌نگی پێشووتری ئاڵا تاڵه‌بانی كه‌ به‌ ئاڵا ئه‌سه‌دی ناسراوه‌، له‌كه‌ركووك، به‌ پێنج هه‌زار ده‌نگ بووته‌، په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی، به‌ڵام ئه‌مجاره‌، ئاڵا تاڵه‌بانی له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدا به‌هاوكاریه‌وه‌و 996 ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌”.

ئاڵا ئه‌سه‌دی كه‌ ژماره‌ پێنج بووه‌ له‌ لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدا، پێشتر رایگه‌یاندبوو”لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدا هاوپه‌یمانێتییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی فره‌جۆره‌، پارتێكی سیاسی تایبه‌ت نییه‌. ئەو هاوپه‌یمانێتییه‌ ته‌نها بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌، وه‌ك زۆر هاوپه‌یمانی دیکە له‌ ئاستی كوردستان و عێراق، هیچ پارتێك یان كه‌سایه‌تییه‌كی به‌شدار نابێته‌ ئه‌ندام له‌ پارتێكی دیکە، هه‌ركه‌س به‌ پێگه‌ی خۆی به‌شداره‌ بۆ كێبڕكێی هه‌ڵبژاردندا”.

ئاڵا تەحسین حەبیب تاڵەبانی كه‌ ناسراوه‌ به‌ ئاڵا ئه‌سه‌دی لە ساڵی 1966 لە سلێمانی لەدایکبووە. خاوەنی بڕوانامەی دیپلۆمە. پێشتر دوو خوول پەرلەمانتاری عێراق بووە. لە دوای رووداوەکانی 16-ی ئۆکتۆبەر و بەهۆی هەڵوێستەکانی لەلایەن مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە ئەندامێتی سڕکراوە، بەڵام ئاڵا تاڵەبانی ئەوە رەتدەکاتەوە و لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا پەنجەی تۆمەت بۆ چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی درێژدەکاتەوە کە بەهۆکاری دەرکردنی لە یەکێتی ناویان دەبات و جەختیشدەکاتەوە کە خۆکاندیدکردنی لەو لیستە عەرەبییە، بە ئاگاداریی ماڵی مام جەلال بووە”.

Back to top button