عه‌بادی: پێویسته ده‌نگه‌كانی كه‌ركووك به‌ده‌ست بژمێردرێته‌وه
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی، له گوتاری هه‌فتانه‌ی خۆی دا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند” بۆ کۆتاییهێنان بە گومان و کێشەکان پێویستە دەنگەکانی پارێزگای کەرکووک بە دەست هەژماربکرێنەوە”.
پێشتر ناره‌زایه‌تیه‌كی تووندی دژی ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگی له‌كه‌ركووك دروست بوو، به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكی حه‌ویجه، هه‌ره‌شه‌یان كرد، له‌و ئه‌نجامانه كه ناوچه‌كه‌یان شوێنێكی عه‌ره‌ب نیشینه كه‌چی یه‌كێتی یه‌كه‌م بووه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوایی خۆی دا هێنا”.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی خۆی دا له‌باره‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌ركووك ناره‌زایه‌تیه‌كان و گومان له‌سه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان گوتی” بۆ کۆیاییهێنان بە کێشە و گومانەکان لەسەر دەنگەکانی پارێزگای کەرکووک، پێویستە بە دەست جیابکرێنەوە.