گۆڕان پێنج حزبه‌كه به‌ئاراسته‌ی پارتی ئاراسته ده‌كات و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له دزینی ده‌نگ قوتار ده‌كات
پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌دانپێدانانی لایانه‌كان له‌لایان ئێران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و پاداشتی فرۆشتنی كه‌ركووك درایه‌وه، به‌یه‌كێتی، شه‌ش لایان ناره‌زایه‌تیان له‌ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان ده‌ربری و ئه‌نجامه‌كانیان ره‌د كردوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه چاودێرانی سیاسی پێیان وابوو، هاتنی گۆڕان بۆ ناو ناره‌زایه‌تیه‌كان، بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی نارهزایهتیهكانه له سلێمانی بۆ هه‌ولێر و له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بۆ پارتی”.
ئه‌مرۆ له شاری هه‌ولێر، گردبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ناوی شه‌ش لایانی نارازی له‌شاری هه‌ولێر له‌دژی ساخته‌كاری ده‌نگه‌كانی سلێمانی كرا به‌ڵام هه‌موو به‌شداربوانی خۆپێشاندانه‌كه، پێكهاتبوون له رێكخستنه‌كانی گۆڕان له‌هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش گومانی زیاتری خسته سه‌ر گۆران كه‌ده‌یه‌وێت ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه بگۆڕێت و ئاراسته‌یان له‌هه‌ولێر و پارتی بكات”.
پێشتر نووسه‌ر و چاودێرانی سیاسی نزیك له پارتی، رایانگه‌یاندبوو، كه ده‌نگه‌كانی گۆڕان حه‌قیقه‌تی ده‌نگی خۆیه‌تی، ته‌نها ده‌ستكاری ده‌نگه‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كوتله‌یه‌ك له‌ناو گۆڕان كراوه، ئه‌مه‌ش به زانیاری و راسپارده‌ی باڵێكی ناو گۆڕان كراوه، نه‌ك ده‌نگی كه‌می كردووه، به‌ڵام گۆڕان بۆ ئاراسته گۆڕینی ناره‌زایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر سلێمانی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت ئاراسته‌ی پێنج لایانه‌كانی تر بگۆڕێت بۆ هه‌ولێر”.
چاودێرێكی سیاسی له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێت،ئەمە یەكەم هەڵوێستی كرداری ئەو شەش لایەنەیە، كە بەبیانووی ئەنجامدانی “ساختەكاری” كراوه، خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆپێشاندانه‌كه له‌هه‌ولێره و دروشمه‌كانیش ده‌سه‌ڵاته، نه‌ك یه‌كێتی! به‌ڵام ئه‌م شه‌ش لایانه، به‌ئاراسته گۆڕینی هێزی ساخته‌كار بۆ چه‌مكی ده‌سه‌ڵات، كه تێیدا مه‌به‌ست لێی پارتیه، ده‌یانه‌وێت ئاراسته‌ی ناره‌زایه‌تیه‌كان بگۆڕن بۆ هه‌ولێر و پارتی و له‌و باره‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت یه‌كێتی و سلێمانی له‌م بابه‌ته رزگار بكه‌ن”.