به‌هار مه‌حمود: یه‌كێتی شكسته‌كانی به ته‌زویر پڕ كرده‌وه
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌ڵێت : یه‌كێتی له پیناو ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی و حیزبی 16ی ئۆكتۆبه‌ری خولقاندو ئیستاش خاوه‌نی 12ی ئایاره‌و ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن بۆ ته‌زویر ده‌گێرێت .
بەھار مەحموود پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند :”یەکێتی دەیزانی لەم ھەڵبژاردنەدا رووبەڕووی شکستێکی زۆر گەورە دەبێتەوە، بۆیە پەنای بردووەتە بەر ساختەکاری، چونکە لە باشترین حاڵەتدا لە سلێمانی دوو کورسی دەھێنا”.
به‌هار مه‌حمود ده‌ڵێت:” یەکێتی ئەگەر لەپێناو مانەوەی خۆیدا ئامادە بووبێت 16ی ئۆکتۆبەر بکات، ئاساییە بەلایەوە ببێتە خاوەنی ١٢ی ئایار‌و ئاهه‌نگی ته‌زویر بگێرێت”.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت :ئێمه سوورین لەسەر وەرگرتنەوەی دەنگە دزراوەکانمان و لەو پێناوەشدا ھەموو رێکارێکی مەدەنی و یاسایی دەگرینەبەر”.