نازم هه‌ركی : له سلێمانی زوڵمان لێ كراوه‌و ده‌نگه‌كانمان كه‌می كردووه
به‌ر له 12ی ئایاری 2018 كاتێك ده‌نگدانی تایبه‌ت له سلێمانی ده‌ستی پێكرد ، یه‌كێتی فشارێكی زۆری خسته سهردهنگدهرهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رباری ڕێگریكردن له ده‌نگدان په‌لاماری په‌یامنێرو كامێرامانه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی دا كه بۆ ڕوماڵكردنی پرۆسه‌كه له‌به‌رده‌م وێستگه‌كانی ده‌نگداندا بوون ، دوایین هه‌وڵی یه‌كێتی له پێناو مانه‌وه‌یدا له ڕۆژی 12ی ئایار و پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی گشتی شێواند‌و خروقاتێكی بێ ئه‌ندازه‌ی ئه‌نجام دا .
نازم هەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: “لە سلێمانی زوڵممان لێ کراوە و ساختەکاری لە دەنگەکانی ئێمەشدا کراوە، چونکە ئێمە پێشبینیمان دەکرد، دەنگەکانمان زیاتر لە ١٠٠ هەزار دەنگ تێپەڕێنێت، بەهۆی ئەو ساختەکارییەی کراوە دەنگەکانمان کەمی کردووە، بۆیە ئێمە نیگەرانین لە ئەنجامی ئەو ساختەکارییە”.
نــازم هه‌ركی ده‌شڵێت: “ئەوان پێشبینییان دەکرد، لە سنووری سلێمانی ڕێژەی کورسییەکانیان زیاتر لە دوو کورسی بێت، بەلام ئەوەی لەو سنوورەدا کراوە زوڵمە ،به‌ڵێ ساخته‌كاری له سندوقه‌كانی ده‌نگدان كراوه‌و گومان له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه له سلێمانیدا هه‌یه “.
جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایشی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: “گومانی تێدا نییە ئەو ئازادییەی لە هەولێر و دهۆک هەیە، لە هیچ شوێنێکی دیکەی عێراق بە زۆنی سەوزیشەوە نییە، چونکە لەوێ باوی دیموکراسی نەماوە، لەگەڵ ئەوەشدا من هەست دەکەم بەردەوام زوڵم لە سلێمانی و خەڵکەکەی دەکرێت”.