پارتی براوه‌ی یه‌كه‌مه‌و دووه‌می یه‌كێتی گومانی له‌سه‌ره
یەکێك لەو رەخنانەی رووبەڕووی یەکێتی كراوه له سه‌ر ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان، زیاد بوونی ژماره‌ی كورسی و ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له سنووری پارێزگای سلێمانی به‌راورد به‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و حزبه‌دا هاتووه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو. كه‌چی یەکێتیش بە هەمان شێوەی حزبەکانی دیکە رەخنەی هەیه لە سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی دەنگەکانی له 12ی ئایاری 2018.
ئەحمەد نه‌مه‌ڵی، ئەندامی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی رایگەیاند: “یەكێتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و كەركووك دەنگی زۆرینەیە و لە ھەردوو شارەكە توانیویەتی دەنگەكانی خۆی بە دەست بێنیتەوە، سیستمی نوێی ھەڵبژاردن بە قازانج بۆ یەكێتی گەڕاوەتەوە و بە پێچەوانەوە زیانی بە لیست و قەوارە بچووكەكان گەیاندووە”.
لای خۆیه‌وه فەهمی بورهان، ئەندامی مەکتەبی رێکخستنی یه‌كێتی دەڵێت: “بەرزبوونەوەی دەنگەكانی یەكێتی شتێكی ئاساییهوھەموومان بە یەك تیم كارمان كرد وو هو دەنگی خۆمانمان بە دەستھێنایهوه، دەنگە ناڕازییەكان ئەوانە بوون كە ئۆپۆزسیۆن بوون و متمانەیان بە حزبەكانیان نەكردەوە، بەڵام لە ھەولێر بە داخەوە ئەگەر دەنگی ئەو خەڵكە نەھاتووەتەوە كە لە كۆبوونەوەی جەماوەری لەكاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن بەشداربوون”.
به گوێره‌ی ئەنجامه بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان براوه‌ی یه‌كه‌مه و یه‌كێتیش به پله‌ی دووه‌م دێت، به‌ڵام به‌شێكی زۆر له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان گومانیان له رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی هه‌یه و پێیانوایه پاش خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر و جیابوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی، به چ پێوه‌رێك یه‌كێتی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی زیادی كردووه.