خواكوڕك هه‌وڵه‌كانی گۆڕان بۆ دروستكردنی هێزی چه‌كدار ئاشكرا ده‌كات
خواكوڕك هه‌وڵه‌كانی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پێكهێنانی هێزی چه‌كدار ئاشكراده‌كات و به‌پێی زانیاریه‌كان، ده‌یان فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و به‌ڵێنیان داوه هێزی چه‌كدار دروست بكه‌ن.
بەپێی زانیارییەکانی خواكوڕك “نزیكه‌ی ١٢٠ فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رپه‌رشتی (مسته‌فای سه‌ید قادر) وه‌زیری پێشووی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه و به‌ڵێنیان داوه هێزی چه‌كدار دروست بكه‌ن”.
سه‌رچاوه‌كانی خواكوڕك له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێیان راگه‌یاندین كه “كۆبوونه‌وه‌كه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی گۆڕان به سه‌رپه‌رشتی (مسته‌فای سه‌ید قادر)، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بەرواری ١٣ـی ئایارـی ٢٠١٨، له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چووه”.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له (عوسمانی حاجی مه‌حمود وئه‌نوه‌ر دۆڵانی و ئاواتی شێخ جه‌ناب) به‌شداربوون”.
هه‌وڵه‌كانی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پێكهێنانی هێزی چه‌كدار له كاتێكدایه، پێشتر “عه‌دنان عوسمان” هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌كه ئاشكرای كردبوو، كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڵێنی پێداون چه‌كیان پێبدات.