كۆمەڵی ئێسلامی بەئاشكرا رایگەیاند پرۆژەی هەڵوەشاندنەوەی كوردستانمان داوەتە پەرلەمان

خواكوڕك
ئەندام پەرلەمانێكی كۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق بە كەناڵێكی باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی راگەیاندووە دوو لێژنە ئامادە كراوە بۆ لێ پێچینەوە و بەدواداچوون، لەسەر مووچە و بووجەی كوردستان و دەلێت دوو پێشنیار هەیە یەكێك لەو پێشنیارانە ئاشكرا دەكات و دەلێت راستەوخۆ پارێزگاكان داهاتەكەیان رادەستی حكومەتی عێراق بكەن و حكومەتی عێراق خۆی پارێزگاكان بەرێوە ببات.

ئەحمەد حاجی رەشید بریار دەری لێژنەی دارای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سی ئێن ئێنی نزیك لە هێرۆی راگەیاندووە، كە پرۆژەی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانمان رادەستی ئەنجوومەنی نوێنەران كردووە، بەوەی دوو لێژنە پێك بهێنرێت بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان هەڵوەشێنینەوە، حكومەتی عێراق بگەرێتەوە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و خۆی بەرێوەی ببات.

ئەم قسەیەی ئەحمەد حاجی رەشید لەكاتێكدایە كە پێشتر باڵی قورغكاری یەكێتی پرۆژەیەكی هاوشێوەی رادەستی عەبادی كردبوو، لەبارەی سلێمانی بەڵام لەلایان عەبادیەوە رەتكرابۆوە.

Back to top button