عەلی دەوایی کاندیدی لیستەکەی سه‌دره‌ بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق

گوتەبێژی ڕەوتی سەدر کاندیدی لیستەکەی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرادەکات ڕایگەیاند: لیستەکەیان کە ئێستا یەکەمە لەسەر ئاستی عێراق بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن بەدلنیایی کاندیدی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

سەلاح عوبێدی لەلێدوانێکیدا ڕایگەیاند: دەمانەوێت حکومەتی داهاتوو تەکنۆکرات بێت و کاندیدیشمان هەیە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و کاندیدەکەشمان عەلی دەوای، پارێزگاری ئێستای میسانە، کە لەلایەن رەوتی سەدرەوە دیاریکراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

هەروەها عوبێدی ده‌ڵێت:” ئامادەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیران و مەرج نییە ئەوە کاندیدی کۆتایی ئێمە بێت. هاوکات جەختیکردەوە لەوەی کە حکومەتی داهاتوو تائیفی و حزبی نابێت و حکومەتێکی تەکنۆکراتە”.

Back to top button