ئه‌وانه‌ی ئه‌ژنۆیان ئازاری هه‌یه‌ با ئه‌م راهێنانه‌ ئه‌نجامبده‌ن.

چەند راھێنانێک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ئەژنۆ كه‌ زۆربەی مرۆڤەکان تووشی ئازاری ئەژنۆ ھاتوون و بۆ ئەوەش نازانن چی بکەن و ئازارشکێنەکان تەنھا چارەسەر نین بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م راهێنانه‌ ئه‌نجامبدرێت.”

بەپێی توێژینەوەکان لە چوار کەسدا یەکێکیان تووشی نەخۆشی ئەژنۆ بوون و ئازاریان ھەیە، ھەربۆیە پێویستە دەرمان بەکاربھێنن، بەڵام دەرمان ناتوانێت بەتەنھا چارەی بکات و تەنھا ئازارەکەی کەمدەکاتەوە، ھەربۆیە پێویستە بایەخێکی زۆر بە راھێنانی وەرزشی بدەیت و ئەم وەرزشانە ئەنجام بدەیت: –

-لەکاتێکدا لە جێگای نووستندایت بەشێوەیەکی رێک پاڵبکەوە و سەرینێک بنووشتێنەرەوە و بیخەرە ژێر ئەژنۆکانت، دواتر بە ئەژنۆکانت فشاری بخەرە سەر و پاڵی پێوە بنێ، لە ھەفتەیەکدا سێ جار ئەو راھێنانە ئەنجام بدە و ھەر جارێک بۆ ھەر قاچێک سی چرکە ئەو راھێنانەی پێبکە.

-بچۆرە سەر کورسییەک و دواتر قاچێکت درێژ بکە بەشێوەیەک پاژنەت لەسەر زەوی بێت، خۆت بنووشتێنەرەوە و دەست بدە لەپەنجەکانت و بۆماوەی ٣٠ چرکە بەوشێوەیە بمێنەرەوە ئەگەر توانیت، دواتر دووبارەی بکەرەوە بۆ قاچەکەی ترت و ھەفتانە (٥) جار ئەنجامی بدە.

-ئەگرە زۆر دادەنیشیت ئەوا ماسوولکەکانی سمتت زۆر لاواز دەبن و کاریگەرییان لەسەر ئەژنۆ دەبێت، لەبەردەم کورسییەکدا بوەستە و قاچەکانت بکەرەوە، دواتر دەستێکت بخەرە سەر پشتی کورسییەکە و ئەژنۆت بۆ پێشەوە بنووشتێنەرەوە بەبێ ئەوەی سمتت بجووڵێت و بۆماوەی چەند چرکەیەک بەوشێوەیە بمێنەرەوە سێ جار لە ھەفتەیەکدا دووبارەی بکەرەوه.

Back to top button