تایبه‌ت به‌ خانمان – چــــــا زۆر بخۆنەوە له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌.

لەتوێژینەوەیەکی زانستی نوێدا دەرکەوتووە چا سوودێکی زۆر بە خانمان دەگەیەنێت و دەبێتە ھۆکاری دواخستنی مردنیان.”

لەو توێژینەوەیەدا کە لە وڵاتی ئوسترالیا ئەنجامدراوە چەندین خانمی تەمەن حەفتا و ھەشتاکان بەشدارییان کردووە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی رۆژانە دوو کوپ چایان خواردۆتەوە رێژەی مردن تیایاندا کەمتر بووە، توێژەران باسیان لەوەشکردووە کە پێویستە کوپە چاکە روون بێت و بەوشێوەیە سوودی زۆری دەبێت.

ھاوکات توێژینەوەکە ماوەی ٥ ساڵی خایاندووە و دەرکەوتووە خواردنەوەی چا بەشێوەی رۆژانە و بەبەردەوامی دەبێتەھۆی کەمکردنەوەی ئەگەری مردن بەڕێژەی (٤٠%)، توێژەران ئەو سوودەیان بۆ خانمان دۆزیوەتەوە و تائێستا ھیچیان لەبارەی پیاوانەوە نەوتووە.

Back to top button