كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوی كاندیدانی سه‌ركه‌وتوو ئاشكرا ده‌كات.
له باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایار و ده‌ركه‌وتنی ناوی كاندیدانی سه‌ركه‌وتوو بۆ پره‌له‌مانی عێراق، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له چه‌ند رۆژی رابردوو ناوی كاندیدانی سه‌ركه‌وتوو ئاشكرا ده‌كات.”
ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند.” له چه‌ند ڕۆژی ئایینده‌دا ژماره‌ی كورسییه تایبه‌ته‌كانی هه‌ر لیستێكی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ ناوی كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت، بۆیه داوا له‌سه‌رجه‌م لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن و حیزبه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین كه‌وا پابه‌ندبن به یاسا و ده‌ستور و رێز له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگرن و پارێزگاری له ئاشتی ناوخۆیی وڵاته بكه‌ن.”
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرد.” كه هه‌ر لایه‌نێك كه به ئه‌نجامه‌كان ره‌زامه‌ند نییه، ده‌توانێت تانه له ئه‌نجامه‌كان بدات به پێی نوسراوێكی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” كه رۆژی شه‌ممه 12ی5ی2018، خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هه‌رێمى كوردستان و شاره‌كانى تر‌ى عێراق به‌ڕێوه‌چوو و چه‌ندین لیست و قه‌واره سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ر كرد.”