به‌په‌له‌…كێشه‌كانی نێوان ئیسرائیل و توركیا ئاڵۆزتر بوو تا گه‌یشته‌ یه‌كتر راونان.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆلو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای له‌ كونسوڵی ئیسرائیل له‌ ئیستانبووڵ كردووه‌، وڵاته‌كه‌ به‌جێبهێڵێت و له‌و ووڵاته‌ به‌ زووی نه‌مێنێت.”

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، لە پاش ڕەخنە توندەكانی سەرۆكی توركیا لە ئیسرائیل، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە ڕێگەی تویتەرەوە وەڵامی ئەردوگانی دایەوە، (بنیامین نەتنیاهۆ) سەرۆك وەزیری ئیسرائیل لەسەر تویتەرەكەی نووسیویەتی.” كه‌ ئەردوگان لە نێو گەورە پـشتیوانانی حەماسە وە هیچ گومانی تێدانیە باش لە تێرۆر تێدەگات، پـێشنیار دەكەم باس لە ئەخلاق بۆ ئێمە نەكات.

پاشان نووسیویەتی.” كه‌ پـیاوێك كە بە هەزاران سەربازی تورك ڕەوانە بكات بۆ داگیركردنی باكوری قوبرس و سوریا وەها باشترە ئامۆژگاری ئێمە نەكات كاتێك كە بەرگری لە خۆمان دەكەین لە دژی حەماس و شەڕی كورد دەكات لە توركیاو سوریا دەبێت دوایـین كەس بێت كە باس لە ئەخلاقی شەڕ بۆ ئێمە بكات.

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە كونسوڵی گشتی توركیا كرد وڵاتەكەیان جێبهێڵێت، پـێشتر وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوای لە باڵیۆزی ئیسرائیل كردبوو توركیا جێبهێڵێت، هەروەها توركیا هەردوو باڵیۆزی خۆی لە ئیسرائیل و ئەمریكا بۆ توركیا بانگهێشتكردۆتەوە.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسكردن بێت.” كه‌ لەدوو رۆژی رابردوو ئیسرائیل لەسەروبەندی كردنەوەی باڵیۆزخانەكەی لەشاری قودس بەتووندی ڕووبەڕووی هاوڵاتیانی كەرتی غەزە بوویەوەو لەئەنجامیشدا (60) كەسی كوشت و بەسەدانی كەسی تریشی بریندار كرد، ئەوەش دەنگۆیەكی نیگەرانی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

Back to top button