بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژانه‌ سه‌ر رزگارت بێ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ سروشتیه‌ به‌كاربهێنه‌.

لە لێكۆڵینەوەیەكی ئەڵمانیدا دەركەوتووە كە زەیتی نەعناع سەر ئێشە ناهێڵێت، مەرجەكانی زەیتی نەعناعی باش، دەبێ بێڕەنگ بێت، یان زەردێكی كاڵ، یاخود زەردێكی مەیلەو سەوز بێت، وە دەبێ بۆنی نەعناعەكەی زۆر زۆر بێت.”

لە لێكۆڵینەوە ئەڵمانیەكەدا دەركەوتووە.” كە بۆنكردنی زەیتی نەعناع دەبێتە هۆی نەهێشتنی سەر ئێشە لە ماوەی 10 خولەكدا، هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ژانە سەر لەكاتی بوونی شەقیقەدا.
بۆ بەكارهێنانی زەیتەكەش ئەو كەسەی سەری ژاندەكات دەبێ بۆنی زەیتەكە بكات بەمەرجێك زیادەڕەوی لە كرداری هەڵمژینەكە نەكات، بەمەش بە لایەنی زۆرەوە دوای 10 خولەك سەر ئێشەكە چاك دەبێت.
لەبەر ئەوەی بڕی 10% ئەو رۆنە بەقەدەر بڕی 1000 مللی گرام لە ” ئەسیتامینۆفین” كە ئەمەش مادەیەكە لە دروستكردنی ئەو حەبانە بەكاردێت كە بەكاردەهێنرێن بۆ چارەسەركردن سەرئێشە.”

Back to top button