هیچ به‌رپرسێكی گۆڕان نه‌بووه‌ داوایی لێبوردنی له‌ بنه‌ماڵه‌كانی ناو یه‌كێتی نه‌كردبێت

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ گۆڕان، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ كراوه‌ سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته‌ و مه‌زاری نه‌وشێروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی گۆڕان، ده‌لێـ” به‌رپرسێكی گۆڕان نه‌بووه‌ ئه‌مشه‌وه‌، په‌یوه‌ندی نه‌كان به‌ بنه‌ماڵه‌كانی، تاڵه‌بانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و جه‌نگی، داوایی لێبوردنی نه‌كردبێت، تۆبه‌یان نه‌كردبێت، ده‌لێت، ئه‌وكاته‌ی ئێمه‌ خۆمان له‌ توالیته‌كانی گرده‌كه‌ حه‌شار دابوو، گولله‌ به‌سه‌رمان ده‌باری به‌رپرسانی گۆڕان له‌ تۆبه‌كردن بوون”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێـ” هیچ گومانمان له‌ قسه‌كان نه‌ما له‌باره‌ی ترسنۆكی و بێ هه‌ڵوێستی و هیچ له‌بار نه‌بووی به‌رپرس و زماندرێژه‌كانی گۆڕان، كه‌ كۆیله‌ی بنه‌ماله‌كانی ناو یه‌كێتین و خه‌ریكی تۆبه‌كردنن له‌گه‌ل ئه‌واندا”.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ده‌شلێـ” گۆڕان درۆ ده‌كات، نارازی نیه‌، ده‌نگه‌كانی گۆڕان هه‌مووش بدزرابا، هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌ده‌كرد، ته‌نها له‌دووره‌وه‌، شێری دژه‌ پارتین، له‌ ناو سلێمانی ریویش نین، زماندرێژی ترسنۆك و هیچ له‌بار نه‌بوون، ده‌لێت، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی لێیان نه‌دات، دێت ده‌لێن، ده‌سه‌ڵات ساخته‌ی كردووه‌، له‌ هه‌ولێر خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، خه‌لك وا لێده‌كه‌ن كه‌ دژی پارتی بێت، دژی بنه‌ماڵه‌كانی ناو یه‌كێتی نه‌بێت، كه‌ به‌زه‌قه‌ی چاو لووتی هه‌رچی گۆڕانه‌ شكاندیان”.

Back to top button