برێت مه‌كگۆڕك به‌یاوه‌ری نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانی خۆی دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان، باسی له‌سه‌ردانی ماكگۆرك كردوو، رایگه‌یاند كه هاتنه‌كانی لایانی ئه‌مریكی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌شلێـ” له‌داهاتوو دا سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان هه‌روه‌ها باسی دەستپێکردنی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق کرد و لەو چوارچێوەیەدا گوتی: “ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک لە پیرمام لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە ده‌شلێـ”لەگەڵ مەکگۆرک یەکدیمان بینیوە، بێگومان لە چوارچێوەی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا قسەمان کردووە، ئەوانیش ئەوەی دەیانەوێت پێکهێنانی حکومەتێکە کە لە خزمەتی هەموو هاووڵاتیانی عێراقدا بێت، لەو چوارچێوەیە سەیری دەکەن، من هەستم نەکرد ڤیتۆیان لەسەر کەس هەبێت، هەستم نەکرد کە تەفزیلی هیچ لایەک بەسەر لایەکی دیکە بکەن”.
نێچیرڤان بارزانی بە ئاماژەدان بەوەی مەکگۆرک ئەمڕۆ دێتەوە هەرێمی کوردستان گوتی: “ئەمریکییەکان ئەمە بە پرۆسەیەکی عێراقی دەزانن دەیانەوێت عێراقییەکان خۆیان بڕیار بدەن، دەیانەوێت حکومەتێک بێت کە گرنگی بدات بە خزمەتگوزاری و بەژیانی رۆژانە و ئابووری و کار بۆ هەموو خەڵکی عێراق، بڕیاریشوایە بەردەوام بێت، ئەمڕۆ دیسانەوە سەردانی هەولێر دەکات لە ئاییندەشدا بەردەوام دێت، ئەمڕۆ جەنابی سەرۆک بارزانیش دەبینێت لە پیرمام، ئەم دیدارانەش بەردەوام دەبن لەگەڵ هەموو لایەنەکان”.