سهرۆك بارزانی پێشوازی كرد له شێخ ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا
ماڵپهری تایبهتی سهرۆكی بارزانی له ههواڵێكدا رایگهیاند”ڕۆژی چوارشەممە 16ـی 5ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شێخ ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا كرد”.
ههروهك له ههواڵی ماڵپهرهكهی سهرۆك بارزانی دا هاتووه” لە دیدارەكەدا سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا پیرۆزبایی سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی و خەڵكی كوردستان كرد لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە چارەكردنی كێشەكانی عێراق و ناوچەكە جەختیشی لەسەر پێگەی هەرێمی كوردستان لە عێراق و ناوچەكەدا كردووە و ئەوەی ڕاگەیاند كە پەیوەندیی باشی نێوان هەولێر و بەغدا كاریگەریی لەسەر باشتربوونی ئاساییشی هەرێمایەتی لە ناوچەكەدا دەبێت.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی سەرۆكی تەیاری غەددی سووریای كرد و هێمای بە دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دا و ئەوەیشی ڕاگەیاند كە بەهۆی هەڵبژاردنەوە بارودۆخێكی نوێ هاتووەتە ئاراوە و لە دوای هەڵبژاردنەكان ئەوەی كە بۆ هەرێمی كوردستان جێگەی بایەخ و یەكلاییكەرەوەیە هەڵوێستی لایەنە عێراقییە براوەكانە بەرانبەر ماف و داواكارییەكانی گەلی كوردستان.
بارودۆخی سیاسیی سووریا و دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی ئەو وڵاتە تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.