پێنج سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی عێراق په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن و پیرۆزبایی لێده‌كه‌ن
ماڵپه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی له هه‌واڵێكی دا رایگه‌یاند”لە ڕۆژانی سێشەممە 15ـی 5ـی 2018 و چوارشەممە 16ـی 5ـی 2018 هەریەكە لە سەید موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح و سەید عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی لیستی نەسر و فواد مەعسووم سەرۆك كۆماری عێراق لەڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی تاوتوێ كرد.
ماڵپه‌ره‌كه ئاشكراشی كردووه، هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەدا سەركردەكانی عێراقی پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتیان لە سەرۆك بارزانی كردووە لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بیروڕایان لەبارەی قۆناغی دوای هەڵبژاردن لەگەڵ سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕ كردووە.