پارتی پیرۆزبایی خۆی گه‌یانده موسڵمانان
خواكوڕك
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچیه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه، له به‌یاننامه‌كه هاتووه، ئومێده‌وارین ئه‌و بۆنه پیرۆزه هه‌وێنى پته‌وكردنى زیاترى گیانى برایه‌تى و ته‌بایی و یه‌كده‌نگیی بێت، به‌تایبه‌تى له‌رووى چه‌سپاندنى سه‌قامگیریی و ئاسووده‌یی و ئارامى و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى دوژمنان و تیرۆریستانى به‌ناو ده‌وڵه‌تى ئیسلامى.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به‌ناوى خواى به‌خشتده‌ومیهره‌بان به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى سه‌رى ساڵى نوێی كۆچیه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانى كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌م بۆنه پیرۆزه ببێته مایه‌ى خێروخۆشی و كۆتایی هێنان به ئێش و ئازار‌و ده‌رده‌سه‌ریه‌كان و هانده‌رى زیاترى چه‌سپاندنى ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان بێت بۆ تێكڕاى چین وتوێژو پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان، هه‌روه‌ها مایه‌ى دوورخستنه‌وه‌و وه‌لانانى بیروبۆچوون و خولیاى توندوتیژى و شه‌ڕانگێزىو لێكترازانى كۆمه‌ڵایه‌تى بێت له ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌ماندا.
ئاشكرایه ئه‌مڕۆ گه‌له‌كه‌مان به هه‌لومه‌رجێكى نه‌خوازراووناله‌باردا ره‌ت ده‌بێت، بۆیه ئومێده‌وارین ئه‌و بۆنه پیرۆزه هه‌وێنى پته‌وكردنى زیاترى گیانى برایه‌تى و ته‌بایی و یه‌كده‌نگیی بێت، به‌تایبه‌تى له‌رووى چه‌سپاندنى سه‌قامگیریی و ئاسووده‌یی و ئارامى و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى دوژمنان و تیرۆریستانى به‌ناو ده‌وڵه‌تى ئیسلامى، هه‌روه‌ها یه‌كخستنى هه‌وڵ وكۆششه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گیروگرفته‌كان و گه‌یاندنى میلله‌ته‌كه‌مان به كه‌نارى ئارامى.
جارێكى دیكه یه‌كى موحه‌ره‌مى سه‌رى ساڵى(1438) ى كۆچی له سه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆزبێت.
مه‌كته‌بى سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
2 ى تشرینى یه‌كه‌مى 2016ى زایینى
1 ى موحه‌ره‌مى 1438ى كۆچی