پارتی داوای یەکڕیزی لەلایەنە کوردیەکان دەکات، تائێستا بێ وەڵامن
پارتی دیموكراتی كوردستان داوای یەكڕیزی لایەنە كوردستانیهكان دەكات زۆربەی حزبەكانی كوردستان ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەكەنەوە، لە سلێمانیو هەڵەبجە تەنها یەكێتی بە ئەنجامەكان ڕازییە، لە كەركوكیش عەرەبو توركمانەكان ناڕازینو داوای هەژماركردنی دەنگەكان بە دەست دەكەن. ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی 12ی ئایاری عێراق، ناكۆكی لە نێوان لایەنەكان لە هەرێمی كوردستانو كەركوك دروستكردووەو ناڕازییەكان پێیانوایە، دەستكاری ژمارە و ڕێژەی دەنگەكانیان كراوە. له كوردستان مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بهسهرپهرشتی(سهرۆك بارزانی) ئامادەیی پیشانداوه بۆ ههژماركردنی دهنگهكان به (یدوی) بەمەبەستی ڕەواندنەوەی گومانەكان، ئەوە لەكاتێكدایە حزبە ناڕازییەكانی هەرێم داوای دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكەن. مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دهلێت :” بۆ ڕەوینەوەی گومانەكان و پاراستنی ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری، داوای ژماردنەوەی پسوڵەی دەنگدانەكانمان بەدەست كردبوو، ئامادەییشمان دەربڕی كە ئەگەر بەپێویست بزاندرێ، سەرتاسەری كوردستان ئەم پڕۆسەیە بیگرێتەوە.” ئامادەییەكەی پارتی بۆ هەژماركردنەوەی دەنگەكان بە دەست لەكاتێكدایە حزبە ناڕازییەكان كە هەریەكە لە گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ، هاوپەیمانی، شیوعیو بزوتنەوەی ئیسلامی-نو سەرەتا داوای هەژماركردنەوەی دەستیان دەكرد، ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردنو كۆی پڕۆسەكە ڕەتدەكەنەوەو داوای ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن دەكەن لە هەرێمو ناوچە دابڕاوەكان . ههروهها پارتی دیموكراتی كوردستان داوای یەكڕیزی لایەنە كوردییەكانو كۆتایی هێنان بە كەشوهەوای هەڵمەتی هەڵبژاردن دەكات، بەپێویستیشی دەزانێت لایەنەكان بۆ لادانی گومانەكان، لەڕێگەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنو یاساوە هەوڵی خۆیان بدەن. لای خۆشیهوه حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چارەسەری كێشەكانی كەركوكی بەستەوە بە دووبارە هەژماركردنەوەی دەنگەكانی ئەو پارێزگایە بە دەست، داوای لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش كرد بە ڕوونی مامەڵە لەگەڵ تانەكاندا بكاتو ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبە…