شۆڕش حاجی: ئاماده‌نین پێشوازی له شاندی یه‌كێتی بكه‌ین
ئێواره‌ی 12ی ئایاری 2018 دوای كۆتایهێنانی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ریه‌ك له بزوتنه‌وه‌ی گۆران و هاوپه‌یمانی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتوی ئیسلامی له كۆبونه‌وه‌یه‌دا له مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆران ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه‌و ڕایانگه‌یاند كه یه‌كێتی خروقاتێكی زۆری كردووه و ده‌نگه‌كانی شێواندووه و ده‌رئه‌نجامه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام دواتر له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی نێوان سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی گۆران و یه‌كێتی په‌لاماردانی میدیای ده‌گۆرێت بۆ په‌لاماردان و هه‌ڵكوتانه سه‌رمه‌كۆی گۆران و ته‌قه‌كردن له‌لایه‌ن یه‌كێتی یه‌وه .
شۆرش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: “ئەو هێرشه‌ی لەلایەن ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی كوردستان کرایە سەر مەکۆی سەرەکی گۆڕان و وێنەی نەوشیروان مستەفا، بە هێرشی یەکێتی دەزانین، نەك تەنیا ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران راشیگه‌یاند :” كه تائێستا ھیچ ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نە حاشایان لەوە كردووە كە پەلاماری مەكۆی سەرەكی گۆڕاندراوە، نە ئیدانەشیان كردووە”.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی بۆ مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان شۆرش حاجی ده‌ڵێت: “یەکێتی پەلاماری مەکۆی سەرەکی گۆڕانی داوە، چۆن لە روویان دێت سەردانی ئەو مەكۆیە بكەن. بۆیە پێموانییە هیچ کەسێك لەنێو بزووتنەوەی گۆڕان، ئامادەیی ئەوەی تێدابێت پێشوازی لە شاندی یەکێتی بکات”.