به‌رێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر:رێگای سماقولی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/05/1-80.jpg)
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كیدا هاوڵاتیانی (هه‌ولێر -سلێمانی ) ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له‌مڕۆوه 16ی5ی2018 تا 25ی5ی2018 رێگای نێوان ئه‌و دوو پارێزگایه له دۆڵی سماقوڵی داده‌خرێت و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ناكرێته‌وه .
له به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێردا ئاماژه‌ی پێداوه كه هۆكاری داخستنی رێگای سماقوڵی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه نۆژه‌نده‌كرێته‌وه و ده‌توانن ده‌توانن وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و رێگای (سماقوڵی ) رێگه‌ی هیران سكتان به‌كاربهێنن، كه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه و رێگه‌یه‌كی بێ كێشه‌و گرفته .