دژایه‌تیكردنی عه‌لی باپیر بۆ مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌نگی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كوردستان داده‌به‌زێنێت

هه‌فته‌نامه‌ی باس ڕێژه‌یی کەمبوونی دەنگەکانی کۆمەڵی ئیسلامی و پێشبینی بۆ نەهێنانی کورسییەکانی پێشووی لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق شرۆڤه كردووه،هه‌روه‌ها سەرهەڵدانی داعش و جیابوونەوەی باڵی نەهزەکان، کێشە ناوخۆییەکان، نەبوونی میدیای بەهێز و بریاری تاكره‌وانه‌ی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیشی باس كردووه ،هه‌موو ئه‌مانه‌ی گریداوه به‌یه‌كه‌وه‌و كه هۆكار بوون بۆ دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی كۆمه‌لی ئیسلامی له كوردستان .
کۆمەڵی ئیسلامی لە ھەڵبژاردنی ساڵی 2014ی عێراقدا، 144 ھەزار و 829 دەنگی بەدەست ھێناوە، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا لە کۆی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بە ناوچەکانی ماددەی 140یشەوە، کۆی دەنگەکانی نەگەیشتووەتە 90 هەزار دەنگ، ئەوەش نیگەرانیی زۆری له نێو ماڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دا دروستكردووه‌و مقۆمقۆ ویه‌كتری تۆمەتبار ده‌كه‌ن .
سۆران سێوکانی، توێژەر و چاودێری ئیسلامیی سیاسی ڕایگەیاند:” هەریەک لە کێشه‌ی فیکری، کە ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ (سوننه‌ن) دژی ئه‌وه بوون سه‌رکردایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی ئێران (شیعه) بێت، لەگەڵ هەڵوێستی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵ، به‌تایبه‌تی عه‌لی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی، کە زۆر به‌توندی دژی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی کورد وه‌ستایه‌وه، لە رابردوودا بە تایبه‌تی دژایەتیکردنی ریفراندۆم، له‌کاتێکدا کە نفوزی کۆمه‌ڵ بەزۆری له‌و ناوچانه بووە که خه‌ڵکی نه‌ته‌وه‌یی زۆر بووه، لەگەڵ جیابوونه‌وه‌ی نه‌هزه‌کان و ته‌که‌تولاتی ناو کۆمه‌ڵ بەگشتی، کاریگەریی جەوهەریی کردووەتە سەر کەمبوونەوەی دەنگەکانی ئەو حزبە ئیسلامییە، بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراق”.
سێوه‌كانی ده‌ڵێت :” گرنگتر له هه‌ڵبژاردن ئەوەیە کە ئیسلامی سیاسی بەگشتی نەیتوانیوە خاوەنی ئەرگۆمێنتێک بێت، کە بتوانێت قەناعەت بە دەنگدەرەکانی بێنێتەوە و پەیامێکی سەربەخۆی هەبێت،لەم هەڵبژاردنەدا کۆمەڵ تەنیا وەك سەدایەکی گۆڕان دەرکەوت، ئەوەش کاریگەریی زۆری هەبوو لەسەر دەنگدەران، کە خەڵکانێکی دینداری سادەن و تەنیا لە ترسی جەهەنەم دەنگیان پێ دەدەن، کاتێکیش کۆمەڵ گوتارێکی نامۆ پێشکەش دەکات و لەگەڵ حزبێکی وەك گۆڕان دەست تێکەڵ دەکات، بێ گومان دەنگدەرە دیندارە سادەکەی لەدەست دەدات و کەسانی حزبیی خۆی بۆ دەمێنێتەوە”.