حه‌سه‌ن بارام : یه‌كێتی له مزگه‌وته‌كانه‌وه هاواریان لێ هه‌ستابوو كه‌سیش به‌هانایانه‌وه نه‌چوو
لایه‌نه كوردستانییه‌كانی ناوشاری كه‌ركوك ئه‌وانه‌ی كه به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 12ی ئایاركردووه، جگە لە یەکێتی کە تۆمەتبارە بە ساختەکردن، هەموویان داوا ده‌كه‌ن له كه‌ركووك جارێكی تر ده‌نگه‌كان به ده‌ست هه‌ژمار بكرێنەوه، چاودێران دەڵێن ئەمە پیلانی ئێرانە بۆ پێکدادانی کورد و عەرب و تورکمانی سوننە.
حه‌سه‌ن بارام، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و به‌رپرسی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌ركووك، له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند: “له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا له كه‌ركووك، هه‌ست به بوونی كۆمه‌ڵێك كێشه و كه‌موكوڕی و ساختەکاری ده‌كه‌ین له‌و پرۆسه‌یه‌دا”.
به‌رپرسی كه‌مپینی هاوپه‌یمانی بۆدیموكراسی و دادپه‌وه‌ری ڕاشیگه‌یاند: “ده‌ستكاریی ئامێره‌كان كراوه، ئیتر نازانین كه ئامێره‌كان هاك كراون، یان چ پرۆسه‌یه‌كی تر گیراوه‌ته به‌ر بۆ ده‌ستكاریكردنی ده‌نگه‌كان و به شێوازێك ده‌ستكاری ده‌كرێت ئیتر له به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نێكی دیاریكراو ده‌نگه‌كان ده‌خوێنێته‌وه، واتا ده‌نگی ناوه‌ندێك ده‌توانێت له 100ه‌وه بكرێت به 1000 و ده‌شتوانن كارێكی وا بكه‌ن 100 ده‌نگ بۆ لایه‌نێك بڕوات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا یه‌ك ده‌نگ بۆ لایه‌نێكی تر بڕوات”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌لێت :به نموونه خه‌ڵك هه‌یه له سنووری قه‌زای دوبز شێخی هۆزێكی دیاری عه‌ره‌بییه و خاوه‌نی 4 هه‌زار چه‌كداری حه‌شدی عه‌شائیرییه و خۆی كاندید كردبوو، كه‌چی یه‌ك ده‌نگی هێناوه، بۆیه ده‌نگه‌كانی تر بۆ لایه‌نێكی تر ڕۆیشتوون و ده‌بێت لێژنه‌یه‌كی شاره‌زا بێت و لێكۆڵینه‌وه له‌م رووداوه‌دا بكات”.
حه‌سه‌ن بارام ده‌شڵێت:”به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌تایبه‌ت له كه‌ركووك بێ غه‌لوغه‌ش نه‌بوو، سه‌رەڕای ئه‌وه‌ی كه كۆمیسیۆن پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیی خه‌رج كرد بۆ ئه‌و ئامێرانه‌ی كه ته‌رخان كرا له هه‌ڵبژاردنی رابردوو بۆ ده‌نگدانی هاووڵاتییان، كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ده‌بێت و هه‌ر لایه‌نێك شایسته‌ی ده‌نگه‌كانی خۆی بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه وا ده‌رنه‌چوو و ته‌زویراتێكی زۆر كراوه و ته‌زویره‌كان له كه‌ركووك له‌به‌ر چاون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌زانین له‌سه‌ر ئاستی عێراق ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتییان له ده‌نگدانی ئه‌مجاره كه‌م بووه، ئەگەر بەشداریی کارەی خەڵکی هەرێمی کوردستان نەبوایە، ئەو رێژەی بەشدارییە زۆر لەوەش کەمتر بوو”.
حه‌سه‌ن بارام گوتیشی :”به‌رپرسانی یه‌كێتی له كه‌ركووك له رۆژی هه‌ڵبژاردندا تاوه‌كوو سه‌عات سێی دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن هاواریان بوو و بانگه‌وازییان له مزگه‌وته‌كانه‌وه ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڕوات ده‌نگ بدات، كه‌چی خه‌ڵك به‌هانایانه‌وه نه‌ده‌چوو، چونكه كه‌ركووك ئێستا زۆر بێ ناز بووه و ئه‌و كهركووكهی كه‌وا له رابردوودا هه‌زاران شه‌هید له‌پێناویدا دراوه، ئێستا به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كه حوكم له كه‌ركووك ده‌كات عه‌ره‌ب و توركمانی شیعه‌یه، به‌ڵام به رێككه‌وتنێكی سیاسی، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێرانی هاته شاری سلێمانی و موعاده‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی له كه‌ركووك و سلێمانی له ماوه‌ی دوو سه‌عاتدا له به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی گۆڕی و هاتنی قاسم سوله‌یمانی بۆ ئه‌وه بووه كه ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی هه‌ر چۆنێك بێت زیاد بێت و له‌به‌رامبه‌ردا پاداشتی گرووپی خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری كرد، كه كه‌ركووك و خورماتوویان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرد له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوودا، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، پاداشتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتی بوو له كه‌ركووك”.