بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له نێوان چه‌ك و كلتوری جنێوفرۆشیدا
دوای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕۆژی ١٢ی ٥ ئەم ساڵ وەک و چاوەڕوان دەکرا بزوتنەوەی گۆران کێرڤی جەماوەریەکی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد و لە ٩ کورسی پەرلەمانیەوە کە لە هەڵبژرادنی پێشوودا بەدەستیان هێنابوو شکستیان هێنا لە دووبارە بەدەست هێنانەوەی .
لە رابردوودا بەهۆی چەند سیاسەتێکی ناڕوونی بزوتنەوەکەو ھەوڵەکانیان لە پێناو عێراقچێتی دا چەندین جار لە لایەن کەسایەتیە سیاسی و ڕٶشنبیرەکانەوە تەنانەت لەلایەن بەشێکی زۆری هەڵسوراوە دیار‌و باڵاکانی بزوتنەوەکەوە هۆشداری درایه بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان ، بەڵام بەرپرسانی باڵای گۆران بە هیچ جۆرێک ئاماده نه‌بوون گوێ بۆ ڕاوبۆچوونی ئەو کەسانە بگرن و هیچ کاتێک ئامادەی ئەوەیان دەرنەبڕی کار لەسەر ئەوە بکەن کە بزانن هۆکاری ئەو شکستەی پێش بینی دەکرێت بۆ بزوتنەوەکەیان لە لایەن چین و توێژە جیاوازەکانەوە چیە .
ئێستا دوای هەڵبژاردنەکان ڕاستی پێشبینیەکان بۆ بەرپرسانی بزوتنەوەکە دەرکەوتن ، بەڵام ئامادە نین راستیەکە قبوڵ بکەن دەیانەوێت بەهەر جۆرێک بێت هاووڵاتیان و دەنگدەرانی بزوتنەوەکەیان وا تێبگەیەنن کە لە هەڵبژاردنەکاندا فێڵیان لێکراوەو ئەوەی بەدەست هاتووە دەنگی ڕاستەقینەی دەنگدەرانی بزوتنەوەکەیان نیە .
بزوتنەوەکە لەئەگەری ئەوەی کە نەیان توانی دەنگدەرانیان ڕازی بکەن بەو سینارێۆیەی دایان ناوە بیرلە بابەتێکی تر دەکەنەوە کە پێێان وایە دەنگدەرانیان بۆ ئاشت دەکاتەوە ، ئەویش دروستکردنی هێزی سەربازیە، کە ئەمەش یەکێک بووە لەو کارانەی (نەوشیروان مستەفا) تاكو مردیش ڕه‌تی ده‌كرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ هێزی چه‌كداردا نه‌بوو .
بروا نه‌بوونی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ مسته‌وای به‌رزی رۆشنبیری و تیگه‌یشتن و دونیا بینینی نوێ و سه‌رده‌میانه ناگه‌رێته‌وه كه به پێچه‌وانه‌وه ڕێكخه‌ری كۆچكردوو هێنده ڕۆشنبیرێكی به‌سه‌لیقه و دانسقه نه‌بوو تا دژی چه‌كداركردن و به‌سه‌ربازیكردنی كۆمه‌لگا بێت ، به‌لكو رێكخه‌ری كۆچكردوی گۆران له‌بری چه‌ك له‌شكرێك مرۆڤی جنێوفرۆش و بوختانچی به‌رهه‌م هێنابوو كه هێنده‌ی چه‌ك و بگره زیاتریش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی به‌جێهێشت .