له توركیا فشار بۆ سه‌ر ئه‌ردۆگان دروست ده‌بێت تا ده‌میرتاش ئازاد بكات
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تورك به شێوه‌ی جیاجیا داوای ئازادكردنی هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په سه‌لاحه‌دین دهمیرتاشیانكرد, ئه‌مڕۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی ئاكپارتی دەسەڵاتدار له‌سه‌ر بازنه‌ی ئیسته‌نبۆڵ، رایگه‌یاند پێی باشه له سه‌روبه‌ندی بانگەشەی هه‌ڵبژاردندا، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په ئازاد بكرێت.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی هه‌ده‌په‌یه بۆ هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، هاووڵاتیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ده‌په‌ش داوا ده‌كه‌ن ئازاد بكرێت تا بتوانێت وه‌كو كاندیده‌كانی تر بانگەشە بۆ خۆی بكات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستە هیچ لایه‌نێك به ئه‌رێنی وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه.
عه‌زیز بابوججو ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاكپارتی له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی (CNN)ی توركی، پێی باشه ده‌میرتاش ئازاد بكرێت و پروپاگه‌نده بۆ خۆی بكات.
هەروەها گوتی “پێموایه ده‌میرتاش ئازاد بكرێت باشه، چونكه ئێمه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌ڕۆین و ئه‌ویش كاندیدی سه‌رۆكایه‌تییه و پێم باش نییه سه‌رۆكی پارتێكی سیاسی زیندانی بكرێت. به‌ڵام ئێمه وڵاتێكی یاسایین و دادگامان هه‌یه، بۆیه پێویسته ئه‌وان بڕیاری ئازادكردنی بده‌ن”.