سه‌رۆك بارزانى پيرۆزبايى هاتنى “مانگى پيرۆزى ره‌مه‌زان” له موسڵمانان ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/02/barzanii.jpg)
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پيرۆزبايى هاتنى مانگى ره‌مه‌زانى ئاراسته‌ى موسڵمانانى كوردستان و عێراق و جيهان كرد.
له هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، سه‌رۆك بارزانى په‌يامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له په‌يامه‌كه‌دا هاتووه: “به بۆنه‌ى هاتنى مانگى پيرۆزى ره‌مه‌زان پيرۆزبايى له موسڵمانانى كوردستان و عێراق و جيهان ده‌كه‌م و له خوداى مه‌زن داواكارم له‌م مانگه پڕ له به‌ره‌كه‌ته‌دا عيباده‌تى هه‌موو لايه‌كمان قبووڵ بكات”.