چه‌ندین زانیاری نه‌بیستراو له‌سه‌ر ئــــــاو بزانه‌.

ئاو وه‌كو خۆراكێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ مرۆڤ له‌ ژیاندا و به‌بێ ئاو هیچ كه‌س و بوونه‌وه‌رێك ناتوانێت بژیت، له‌ هه‌مانكاتدا ئاو كۆمه‌ڵێك سودی زۆر گرنگ و تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ.”

ھەندێک زانیاری گشتی دەربارەی ئاو خواردنەوە:-

۱.ئاو پێویستە بۆ راگرتنی پلەی گەرمی لەش لەنێوان ٣٦-٣٧ پلەی سەدیدا، لەکاتی بەرزبونەوەی پلەی گەرمیدا فڕێدانی ئاو لەڕێی میزکردن‌و ئارەقکردنەوە.

‌٢.گورچیلە پێویستی بەئاو ھەیە بۆ کارابون‌و پاککردنەوەی خوێن لەپاشەڕۆ، پاشان فڕێدانی ئەو پاشەڕۆیە لەڕێی میزەوە.

‌٣. رۆژانە نزیکەی ٢،٥ لیتر ئاو لەشێوەی ئارەقکردنەوەو میزو پیسایی جەستە بەجێدەھێڵێت، ئەگەر بەرامبەر بەو رێژەیە ئاو نەخورێتەوە، لەشی مرۆڤ دوچاری کەمئاوی‌و وشکبونەوە دەبێت.

‌٣. بەوپێیەی مێشکی مرۆڤ بەڕێژەی لە ٧٥% لەئاو پێکھاتوە، کەمبونەوەی ئاو دوچاری کێشەی دەکات‌و نیشانەکانی وەک ھەستکردن بەماندویی، سەرئێشە، گێژبون، تێکچونی پەستانی خوێن…ھتد لەمرۆڤدا دەردەکەوێت.

‌٤. خەستبونەوەی خوێن‌و بەھۆیەوە خاوبونەوەی سوڕی خوێن‌و درەنگ پێدانی خوێنی پێ خۆراک‌و ئۆکسجین بەخانەکانی جەستە، لاوازی‌و تێکچونی ھاوسەنگی لێدەکەوێتەوە.

‌٥. کەم خواردنەوە دەبێتەھۆی وشکبونەوەو دابەزینی رێژەی ئاو لەجەستەدا، ھەربۆیە بەناچاری بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە رێژەیەکی زۆر ئاو لەخۆراکی ھەرسکراوی ناو ریخۆڵە وەردەگیرێتەوە، ئەمەش توندبونەوەی پاشەڕۆو دواجار قەبزی لێدەکەوێتەوە.

٦. بۆ پاککردنەوەی جەستە لەژەھراویبونی خوێن‌و خانەکانی بەھۆی بەکارھێنانی نیکۆتین، ئەلکحول، حەب‌و دەرمان، مادە کیمیاییەکان…ھتد جەستە پێویستی بەئاو ھەیە، کەمبونەوەی ئاو لەلەشدا رێگری دەکات لەڕزگاربونی جەستە لەو جۆرە ژەھرانەو ھۆکارێک دەبێت بۆ دوچاربون بەچەندین نەخۆشی.

‌٧. ئاو یەکێکە لەپێکھاتەی سەرەکی خوێن‌و ھەموو جۆرە رژێنراوو شلەمەنیەکانی نێو جەستە، کەمبونەوەی دەبێتەھۆی بۆ نمونە دروستبونی بەردی زراوو گورچیلە.

‌٨. لەکاتی دابەزینی رێژەی ئاو لەلەشدا رژاندنی ھۆرمۆنی ھیستامین بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی ئاوی بەردەست بەناو تەواوی جەستەدا دەبێتەھۆی دروستبونی ئازار بەگشتی‌و بەتایبەتی لەو شوێنانەی جەستە کە بەریەککەوتنیان لەگەڵ ئەو ھۆرمۆنەدا دەبێت.

‌٩. ھەرکاتێک بەھۆی کەم خواردنەوەوە خانەکانی جەستە ئاویان کەمتر لەڕێژەی پێویست پێبگات (Hypophyse) کەبەشێکی گرنگە لەمێشک ھۆرمۆنی (Vasopressin) دەڕژێت کەبەمەبەستی راگرتنی پەستانی خوێن لەئاستێکی گونجاودا ئەو بۆری خوێنانەی خوێنی پێ خۆراک‌و ئۆکسجین بەخانەکان دەگەیەنن (Arterie) تەسکدەکاتەوەو بەوشێوەیە پەستانی خوێن بەرزدەبێتەوە.

‌١٠. قاوەو چاو کۆلا..ھتد ئەگەرچی شلەمەنین، بەڵام ھیچ کاتێک جێگرەوەی ئاو نین، توێژینەوەکان دەریانخستوە کەجەستە بۆ رونکردنەوەو رزگاربون لەکۆفائینی ناو ئەو شلەمەنیانە پێویستی بەئاو ھەیە، بەنمونە دوای کوپێک قاوە پێویستی بە سێ پەرداخ ئاو ھەیە بۆ وەدەرنانی کۆفائینی ناو ئەو قاوەیە لەلەشدا کە زیان بەدەمارەکان دەگەیەنێت.

Back to top button